وێنەى: ئەو گەنجەى خەڵکى رۆژئاوا کە لە سێمێل بێسەروشوێن بووە
لە سنووری قەزای سیمێل
گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوا دوو رۆژە بێسەوشوێنە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ماوەی دوو رۆژە گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە سنووری قەزای سێمێل بێسەروشوێنە .
بە وتەى کەسوکارى، گەنجەکە ناوی “نوری حسێن”ـە و تەمەنی 17 ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە معەسکەری دومیز لە سنووری قەزای سێمێل نیشتەجێیە و لە چێشتخانەیەک کاری کردووە، ماوەی دوو رۆژە بێسەروشوێنە .
دیار حسێن، برای گەنجە ونبووەکەیە بە 964ـی وت،”براکەم لە نیوەڕۆی 21ـى ئەم مانگەوە دیارنەماوە، لە چێشتخانەیەکدا پێکەوە کار دەکەین، بە خاوەنی چێشتخانەکەی وتووە دەچم خواردنەکە دەگەیەنم و دەگەڕێمەوە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە”.
وەک باسى دەکات، براکەى بە ماتۆڕسکیلەکەیەوە بێسەروشوێنە و لایەنی پەیوەندیدار و پۆلیسیشیان ئاگادار کردووەتەوە و، هەموو گەڕەک و شوێنێکی بۆ گەڕاون، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێکی دیار نییە.
“داواکارم بۆ هەر زانیارییەک و سۆراغێک لەسەر براکەم پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن 07515187659 “ دیار حسێن وای وت .
پێداچوونەوە: ژێوار خدر