دیمه‌نى شوێنى گه‌شتیاری گۆمه مه‌نجه‌ڵ له سنوورى پارباژێر ، لاى راستى وێنه‌كه‌ش به‌رگى رێبه‌رى گه‌شتیاری شارباژێره... وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى شارباێر وه‌رگیراوه.
به‌ڵام به‌پێی رێنماییه‌كانى حكومه‌ت بێت
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار لای نییه ناوچه‌كان رێبه‌رى گه‌شتیاری خۆیان هه‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، لاریمان نییه هه‌ر ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمی كوردستان رێبه‌رى گه‌شتیاری بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته به‌پێی ئه‌و رێنماییانه بێت كه حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌سته هه‌یانه.
ئه‌م قسه‌یه‌ى ده‌سته، دواى ئه‌وه دێت كه رێبه‌رێكى گه‌شتیاری بۆ سنوورى شارباژێر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دروستكراوه بۆ ناساندنى شوێنه گه‌شتیاری و كلتووریی و مێژوویه‌كانیان.
رێبه‌ره‌كه‌ى شارباژێر به هه‌ر سێ زمانى كوردى، عه‌ره‌بى و لاتینییه، ئه‌و ناوچه و شوێنانه له‌ناو رێبه‌ره‌كه ئاماژه‌یان پێدراوه، سنوورى هه‌ردوو قه‌زاكانى چوارتا و ماوه‌ت و ته‌واوى ناحیه‌كانیان ده‌گرێته‌وه، كه زیاتر له 60 شوێنى گه‌شتیاری و شوێنه‌وارى دەستنیشانکراون.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند ده‌سته‌كه‌یان پێشوازى له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌كات كه رێبه‌رى گه‌شتیاری بۆخۆیان دروستبكه‌ن، به‌ڵام به‌مه‌رج.
وتیشی “ئه‌و مه‌رجانه‌ى باسی ده‌كه‌ین بریتین له‌و رێنماییانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌سته كه بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان هه‌یانه و پێویسته پابه‌ندی بن”.
ئاشكراشی كرد، له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌وڵى دروستكردنى ئه‌پڵیكه‌یشنێكی گه‌شتیارین كه ده‌بێته رێبه‌رێكی ئه‌لیكترۆنى بۆ ته‌واوى ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان.