"خوا قبوڵ ناکات مزگەوت بکرێتە پرۆژە"
بەشێک لە دانیشتووانی ناحیەی رزگاری دژی کردنی مزگەوتەکەیان بە پرۆژە گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بەشێک لە دانیشتووانی ناحیەی رزگاری گەرمیان دژی گۆڕینی مزگەوتەکەیان بۆ پرۆژەی بازرگانی گردبوونەتەوە و دەڵێن، رێگە بە شتی وا نادەین.
مزگەوتەکە دەکەوێتە ناو بازاڕی ناحیەی رزگاری، بەھۆی کۆنیەوە لەلایەن خێرخوازێکەوە روخێنرا بۆئەوەی نۆژەن بکرێتەوە، دواتر لەلایەن چەند بازرگانێکەوە داوای وەرگرتنی جێگای مزگەوتەکەیان کردوروە و بیکەنە پرۆژە.
یەکێک لەو ھاوڵاتیانە بە 964ـی وت، “ئەگەر خۆمان حەرەسیاتی مزگەوتەکەمان کردبێت، ڕرێگە نادەین کارەکانی مزگەوتەکه رابگیرێت و بکرێتە پرۆژە”.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری بە 964ـی وت،”رێگە نادەین جێگای ئەو مزگەوتە بکرێتە ھیچ شتێکی دیکە، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بەردەوامی ھەیە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی