سەرەتای مانگی دوو دەکەوێتە بازاڕەوە
لە هەولێر سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی نمایش دەکات
964+
دەشتی عارف
کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین وەشانی مۆبایلی خۆی نمایش دەکات و ئەمشەو لە هەولێر ئیڤێنتێکی بۆ رێکخستبوو، هەرلە ئێستاشەوە نۆرەی بۆ گیراوە.
دیار هەرکی، نوێنەری فرۆشتنی کۆمپانیای سامسۆنگ لە هەولێر بە 964ـی وت، مۆبایلە نوێکەی کۆمپانیای سامسۆنگ بەناوی گالاکسی ئۆڵترا 25ـە و لەئێستادا ناونوسین دەستی پێکردووە بۆ داواکرنی موبایلەکە و بڕیارە سەرەتایی مانگی دوو بکەوێتە بازاڕەکانەوە.
وتیشی، نرخی موبایلە یەک تێرا بایتەکەی ملیۆنێک و 790هەزار دیناری عێراقییە.
هاوکات یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی موبایلەکە ئەوەیە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات و دەتوانیت زۆربەی کارەکان لەرێگای زیرەکی دەستکرد ئەنجام بدەیت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی