دڵنیا محەمەدی لە باکستەیجی 964
“1000 دانەم لە کتێبەکەم چاپکرد و تەواو بوو”
964+
ژووری هەواڵ
دڵنیا محەمەدی لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە و بۆ فیلمی ئاکشن، هەر ئەکتەر و نوسەر نییە، لە خۆشەویستی هەڵەش خۆی پاکدەکاتەوە.
ئەم هەفتەیە دڵنیا محەمەدی و سەگەکەی میوانی نۆ کۆمێنتی 964 بوون، بەڵام لە مەوعیدەکەی باش نەبوو زۆریش دواکەوت، چاوانیش لە باکستەیجەوە گەیشتە لای، بەڵام 100 بارە داوای لێبوردنی کرد و وتی، “لە ئیش بووم بۆیە دواکەوتم”
دڵنیا محەمەدی لە ساڵی 2022 رۆمانێکی بەناوی (جێپێی باران) بڵاوکردەوە و وەک خۆشی باسی دەکات 1000 چاپکردووە و هیچی نەماوە، لە ئێستاشدا ئامادەکاری بۆ کتێبێکی تر دەکات کە تایبەتە بە منداڵان و لە باکستەیجی 964 وتی، لە پلانمایە ئەمجارە بە دەنگیش بیخوێنمەوە.
دڵنیا محەمەدی ئاشکرای کردووە فیلمی دووەمی بەرەو تەواوبوون دەچێت، بەڵام جیاواز لە فیلمی 1988 چیرۆکێکی ئاکشنە.