گردبوونەوە

بژمێرەکان داواى دامەزراندن دەکەن

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەشێک لە دەرچوانى دانەمەزراو و بژمێرەکانى پڕۆسەى سەرژمێرى لە کەرکوک، گردبوونەوە و داواى دامەزراند دەکەن.

ژمارەیان 2 هەزار و 850 کەسە و دانەمەزراون

ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک لە بژمێرەکان لە بەردەم باخچەى قەڵاى کەرکوک گردبوونەوە و تاکە دروشمى سەرەکیان دامەزراندن بوو.

لارا عەباس کە بەشدارى پڕۆسەى سەرژمێرى کردووە و لە 2015 خوێندنى تەواو کردووە و پێنج ساڵیشە وانەبێژى خۆبەخشە، یەکێک بوو لەوکەسانەى بەشدارى گردبووەکەى کردووە و قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”وەک مافی خۆمان داوا دەکەین لە سەرۆک وەزیران و پارێزگاری کەرکوک ناومان بخرێتە ناو ئەو حەوت هەزار پلە دامەزراندنەى کە بڕیارە بۆ کەرکوک بکرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بژمێرەکانی سەرژمێریی دیالە داوای دامەزراندن دەکەن

بژمێرەکانی سەرژمێریی دیالە داوای دامەزراندن دەکەن