بەستوویەتى

جارێ لە زینى وەرتێ_وە هاتوچۆ مەکەن

964+

وریا فەتاح

رێگاى زینى وەرتێ ئاستەنگى هاتوچۆى بۆ دروستبووە و بەڕێوەبەرى ناحیەکە هۆشدارى دەداتە شۆفێران لە بەکارهێنانى رێگەکە.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت، بەهۆى ئەو بەفرەى دوێنێ و شەوى رابردوو باریوە، سەرەڕاى ئەوەى رێگاکە پاککراوەتەوە، بەڵام لە سێ لۆفە بەهۆى بەستنەوە گرفتى هاتوچۆ دروستبووە.

وەک باسى دەکات، هاتوچۆ هەیە، بەڵام هەموو ئۆتۆمبێلێک ناتوانێت رێگەکە بەکاربهێنێت.

دەشڵێت، باشترە شۆفێران جارێ خۆیان لە رێگەکە نەدەن تا ئەو کاتەى ئەو لۆفانە خۆرى بەردەکەوێت و بەستنەکە نامێنێت و خوێ رۆدەکەن.

زینى وەرتێ رێگایەک یەکسایدى لۆفاولۆفى شاخاوییە، ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە وەرزى زستاندا ناوە ناوە بەهۆى بەفربارینەوە دادەخرێت

بەفر رێگاى زینى وەرتێى پەکخست

بەفر رێگاى زینى وەرتێى پەکخست