"ئارامگرتن لە هەموو شت جوانترە"

20 ساڵ چاوەڕێ بوون و خوا کیژۆڵەیەکی پێ بەخشین 

964+

توانا نەقی

خانەوادەیەکی هەولێر دوای 20 ساڵ ئارامگرتن بەبێ منداڵ، بوون بە خاوەنی کیژۆڵەیەک و باوکەکەشی دەڵێت سەبر و ئارامگرتن لە هەمووشت جوانترە و خودا دیارییەکەی پێبەخشین.

فرسەت باخەوان، باوکی منداڵەکە بە 964ـی وت، دوای 20 ساڵ بوون بە خاوەنی کچێکی جوان و ناویان ناوە نازیار و تەندروستی خۆی و دایکیشی زۆر باشە ئێستا.

وتیشی، منداڵبوونەکەیان سروشتی بووە و بلوری نەبووە، لە نەخۆشخانە بە نەشتەرگەری لەدایک بووە و تەندروستی دایک و منداڵەکە زۆر جێگیرە.

فرسەت دەڵێت، ئارامگرتن گرنگترین شتە لە دنیادا، داواکارم لە پیاوان دوای چوار ساڵ پەتی چاوەڕوانیان نەپسێت و نەچن پەنا بەرنە بەر هێنانی ژنی دووەم یان دروستکردنی منداڵ بە رێگەی بلوری.

ئەو هەستە خۆشەی کە هەیانە وەسف ناکرێت و تەنانەت دۆست و خزم و کەسوکاریان هێندە دەڵخۆش بوون بە هەواڵەکە، ئەگەر رێگەیان بدایە زیاتر لە 500 کەس دەچوونە بەردەم نەخۆشخانەکە، فرسەت باخەوان وای وت.

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە جەژندا 96 منداڵ لەدای...

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە جەژندا 96 منداڵ لەدایکبوون