عارەب عوسمان وادەڵێت
“گۆرانی بۆ جیلی ئێستا ناڵێم و فڕییان بەسەر هونەرەوە نییە”
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
عارەب عوسمان تەندروستی باشە و تاقەتی لە گۆرانیوتن نەچووە، بەڵام گاڵتەی بە جیلی ئێستا دێت دەڵێت، حەزیان لە راپە و گۆرانیان بۆ ناڵێم.
گۆرانیبێژی میللی عارەب عوسمان بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی حەیران لە هەولێر دادەنرێت، بەڵام ئێستاد بەرهەمی نوێی نییە و زیاتر بەرهەمە فۆلکلۆرییەکان دەڵێتەوە و هەندێكیش دەڵێن تاقەتی نەماوە، لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بۆ 964 خارە عارەب وتی، تاقەتێکی باشم ماوە و حەزدەکەی هەموو دنیا دەگەڕێم، بەڵام گۆرانی بۆ جیلی ئێستا ناڵێم، ئەوانە حەزیان لە راپە و فڕیان بەسەر هونەرەوە نییە.
عارەب عوسمان لە دانیشتنەکان و کۆنسێرتەکانی بەردەوامە و هەم لە کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا گۆرانی دەڵێت، ئێستاش 73 ساڵ تەمەنیەتی.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح