رۆژی جیهانیی موزیك
ئەمڕۆ هەولێر یادی هونەرمەندی كۆچكردوو جەلال سەعیدی كردەوە
+964
دەشتی عارف -هەولێر
لە رۆژی جیهانی میوزیکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و لاوان، بەشی هونەری هەولێر، یاد و وەفای هونەرمەندی کۆچکردوو جەلال سەعیدی کردەوە.
لە یادەکەدا، كە ئەمڕۆ سێشەممە 1.10.2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو، کۆنسێرتێک بۆ شەماڵ جەلال سەعید، کوڕی هونەرمەندی کۆچکردووە ئەنجام درا و کۆمەڵێک گۆرانیی باوکی وتەوە، كە خۆیشی هەر هونەرمەندە.
جیا لەوەش چەند خەڵاتێكی رێزلێنان پێشكەش كران، لەوانە خەڵات پێشكەش بە خێزانی هونەرمەندی كۆچكردوو محەمەد جەزا و هونەرمەندان ئاواز حەسەن، شەماڵ جەلال سەعید، عەدنان جەمال كرا، هەروەها خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەش بە نووسەر تاهیر كرمانج كرا، كە كتێبێكی لەسەر ژیانی هونەرمەند جەلال سەعید نووسیوە.
جەلال سەعید
هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید، لە ساڵی 1953 لە شاری مەھاباد لەدایک بووە، دواتر خانەوادەکەی روو دەکەنە باشووری کوردستان و ماوەیەک لە شاری رواندز دەمێننەوە، پاشان لە ساڵی 1956 ماڵیان دەچێتە شاری ھەولێر و لە گەڕەکی سەیداوە نیشتەجێ دەبن.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌رده‌كه‌وێت و لەگەڵ ھونەرمەندانی وەک محەمەد جەزا، عارەب عوسمان، قادر زیرەک و نیزام شوکر، سەڵاح داودە و مەحمود محەمەد و عوسمان حوسێن و چەندانی دیكه بەشدارییان لە ئاھەنگە تایبەت و گشتییه‌كاندا کردووە و دواتر ده‌یان به‌رهه‌می له ته‌له‌ڤزیۆن تۆمار كردووه و یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر.
ھونەرمەند جەلال سەعید لە 9.12.2013 بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا