بۆ دانیشتووانی سۆران: ئەگەر ئەمڕۆ دەنگی بەرزتان بیست مەترسن

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران دانیشتووانی دەڤەرەکەى ئاگادار دەكاتەوە کە ئه‌مڕۆ 6ى شوبات چەند دەنگێکی بةرز دەبیستريَن و پێیانده‌ڵێ “هیچ مەترسییەکی نییە”.

مەنسوڕ محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، به‌تۆڕی 964ـى راگه‌یاند، “ئاگاداری دانیشتووانی سنوورەکەمان دەکەینەوە، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 6ـى شوباتى 2023 هێزەکانی پێشمەرگە، مەشق و راهێنانی تەقەکردن، بە چەکی جۆری هاوەن، لە بناری چیای هندرێن ئەنجام دەدەن”.

وتیشی، لە دەڤەرەکە دەنگی چەند جۆرە چەکێک دەبیسترێت دڵنیاییش دەداتە دانیشتووانی سۆران ئەو دەنگانە هیچ مەترسییەکیان نییە و تەنیا راهێنانێکی سەربازییە.