دیمه‌نى ئه‌و تراكتۆرهى ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه ره‌قه‌مى پێدراوه... وێنه: هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه.
ناویان لێناوە "سوارڕەوی کشتوکاڵی"
هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م تراكتۆرى بە چاپی نوێ و رەنگی سەوز ره‌قه‌م كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین تراكتۆریان ره‌قه‌م كردووه و ئه‌وان ناویان لێناوه سوارڕه‌وى كشتو‌كاڵى.
بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ به تابلۆى چاپی نوێوه ئه‌و تراکتۆره‌ى تۆمار كردووه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت، ژماره‌ی تایبه‌تى كشتو‌كاڵى بۆ تراكتۆره‌كه به‌ستراوه كه ره‌نگى (سه‌وز)ه‌و له‌لاى چه‌پی تابلۆكه‌یه، كه یه‌كه‌مجاره ئه‌م ره‌نگه له سستمى تۆمارى نوێی ئۆتۆمبێله‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێندرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمیش ئەوەی دووپات کردەوە کە لە پارێزگای هەڵەبجە، پێدانی تابلۆی کشتوکاڵی بە سیستەمی نوێ دەستیپێکرد.
تاوه‌كو ئێستا، ره‌نگى سوور به ته‌كسی، سپی به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و زه‌ردیش بۆ بارهه‌ڵگره‌كان به‌ستراوه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و شۆفێرانەش دەکاتەوە کە خواستی وەرگرتنی تابلۆی ژمارە هەڵەبجەیان هەیە دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان بکەن و پێویستیشە تراکتۆرەکانیان ژمارە کاتی بێت و مەرجی تۆمارکردنیان تیدابێت بەپێی یاسا‌و رێنماییە کارپێکراوەکان .