هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەبارەت بە بومەلەرزە

964+
توانا نەقی

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ “قوربانییەک” بەهۆی بومەلەرزەوە لە هەرێمی کوردستان نییە، هەروەها هەمووان دەتوانن لە حاڵەتی پێویست پەیوەندی بە ژمارە 122 بکەن.

ئەمڕۆ 6ی شوبات، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان، هیچ زیانێکی گیانی و قوربانی بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە و کەسیش بەو هۆکارە لە نەخۆشخانە تۆمار نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاودێری رەوشی بومەلەرزە دەکەین و تیمەکانی فریاگوزاری 122 و پزیشکی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6ی شوبات، بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستان و چەند شارێکی تورکیای هەژاند، بومەلەرزەکە هەرێمی کوردستان و سوریا و چەند وڵاتێکی دیکەی گرتەوە.