سلێمانی
بە جارێک دوو دوکان و ئۆتۆمبێلێک و شوقەیەک سووتان
964+
دیلان محەمەد
لە گەڕەکی کانی کوردەی سلێمانی ئاگر لە دوکانێکی چاککردنی ئۆتۆمبێل کەوتەوە و دوو دوکان و ئۆتۆمبێلێک سووتان لەگەڵ شوقەیەک.
پەیامنێری 964 چووتە شوێنەکە و ئەوەی کە شایەتحاڵەکان لەو دەوروبەرە پێیان راگەیەندووە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و نیوەی شوقەی سەر دوکانەکانیشی سووتاندووە.
دوکانەکان هی چاککردنی ئۆتۆمبێلن و و ئۆتۆمبێلێکێش کە لە بەردەمیدا بووە، بە تەواوی سووتاوە و ئۆتۆمبێلێکی دیکە زیانی سووکی بەرکەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی