بەرگرى شارستانى وا دەڵێت

بەفر دەبارێت نەکەن 7ـى ئێوارە لە دەرەوەبن

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى سۆران ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوەکە بۆ هەر مەبەستێک روویان لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە، نەکەن پێش کاتژمێر 7ـى ئێوارە نەگەڕابێتنەوە.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت، بەهۆى بارینى بەفر و دابەزینى پلەکانى گەرما بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى و بەستنى رێگاوبانەکان، پێویستە هاوڵاتیان لە پیش کاتژمێر 7ـى ئێوارە هەوڵى گەڕانەوە بدەن.

جەختیش کراوەتەوە، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەى دەبردرێن بۆ ناوچە شاخاوییەکان دەبڵ ئەکسلبن و زنجیرى تایەکانیان بەستبێت بۆ ئەوەى توشى گیرخواردن نەبن.

هۆشداریش دەدات لەوەى کە دەبێت هاوڵاتیان خۆیان لە ناوچە سەختەکان، بەدووربگرن.