
بەنزینخانەیەک
ساڵى رابردوو نزیکەى 40 ملیۆن پێبژاردنیان بۆ کراوە
لە کۆیە بەنزینخانەیەک سزادرا
964+
وریا فەتاح
لیژنەکانى قایمقامییەتى کۆیە، بەهۆى خراپى کوالێتیی بەنزینەکەیەوە، بەنزینخانەیەکى سزادا و ساڵى رابردووش بە بڕى نزیکەى 40 ملیۆن دینار، پێبژاردنى بۆ بەنزینخانەکان کردووە.
عەبدولخالق مەحمود، سەرۆکى لیژنەى سوتەمەنى لە قایمقامییەتى کۆیە بە 964ـى وت، “لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەتی قەزای کۆیە بۆ بەنزین خانەکانەکانی سنوورەکە، بەهۆى خراپى کوالێتى بەنزینەکەى بڕیار درا بە سزادانی بەنزینخانەی داستان لە ناو قەزای کۆیە بە بڕی 400 هەزار دینار و داخستنی بۆ ماوەی دوو رۆژ”.
وەک باسى دەکات، ناوەن ناوە بەدواداچوون بۆ بەنزینخانەکان دەکەن، بەتایبەت لە رووى کوالێتى بەنزینەوە و هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت بە بڕیار و رێنماییەکان، سزا دەدرێن.
ئاشکراشى کرد، لە ساڵى 2024 دا، ژمارەیەکى زۆر بەنزینخانەیان سزاداون و پێبژاردنى سەرجەمییان نزیکبووە لە 40 ملیۆن دینار.