دەتوانن فیلمەکانتان پێشکەش بکەن
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
+964
دیلان محەمەد
دەرگای پێشکەشکردنی فیلم بۆ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل کراوەتەوە و خوازیاران دەتوانن فیلمەکانیان پێشکەش بکەن.
کامەران نوری گوڵاڵە بەڕێوەبەری ڤیستیڤاڵ بە 964 وت، مەبەست لە تۆمارکردنی فیلم بە مۆبایل بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کەسانێک توانای ئابوریەکی باشیان نییە و دەیانەوێت لە بواری فیلمدا کار بکەن، هەر بۆیە لەو رێگەیەوە ئاسانکاریان بۆ دەکرێت.
وابڕیارە فێستیڤاڵەکە لە مانگی پێنج لە سینەما ستی سلێمانی بەڕێوەبچێت و 10 خەڵات پێشکەش بە براوەکان دەکرێت، هیچ فیلمێک کە بە کامێرا تۆمارکرابێت وەرناگیرێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح