خولی ئەستێرەكانی عێراق
هەولێر لە بەغدا بردییەوە و چاوەڕێی گەڕانەوەیەكی بەهێزی لێدەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی هەولێر لەناو بەغدا لە یانەی كەرخی بردەوە و چاوەڕێ دەكرێت بگەڕێتەوە ناو ململانێی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندیی خولی ئەستێرەكانی عێراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 19.1.2025 لە یاریگەی ئەحمەد رازی لە بەغدا، یانەی هەولێر توانی بردنەوەیەكی گەورە تۆمار بكات و بە 4-2 گۆڵ لە یانەی كەرخی بردەوە.
ئەستێرەی یارییەكە سەفین مەنسووڕ “سەفین پاتۆ” بوو، كە توانی لە گێمی یەكەم دوو گۆڵ تۆمار بكات، دوو گۆڵەكەی دیكەش لە گێمی دووەم لە لایەن ئیڤان خالید و یوسف بن سۆدەی تونسییەوەی تۆمار كران، گۆڵەكانی یانەی كەرخ عومەر نوری و ئیزی تۆماریان كرد.
هاوكات سەفین پاتۆ بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەسنیشان كرا.
یارییەكە لە گەڕی 15ی خولی ئەستێرەكانی عێراق بوو، كە بەم بردنەوەیە یانەی هەولێر لە پلەی 12یەوە بۆ پلەی نۆیەم سەركەوت و لەگەڵ یانەی نەفتی میسان، كە ئەویان لە پلەی هەشتەمە وەك یەكن و هەریەكەیان 22 خاڵیان هەیە.
ئەم بردنەوەیە دەرفەتێكی باش بوو بۆ هەولێر، تا زیاتر لە ریزبەندییەكە بچێتە سەرەوە، كاتێك پێنجشەممەی داهاتوو لە یاریگەی خۆی لەگەڵ كەربەلا یاریی دەكات و بە بردنەوەیەكی دیكە، بۆی هەیە بە تەواوی لە چوارگۆشەی زێڕین نزیكبێتەوە.
ئەم بردنەوەیەی هەولێر دوای زنجیرەیەك ئەنجامی خراپ بوو، بە تایبەتی دۆڕانی بە شوڕتە و تەڵەبە و یەكسانبوونی لەگەڵ گەرمە، هەروەها دۆڕانی لە جامی عێراق بە یانەی موسڵ.
هاندەرانی یانەی هەولێر چاوەڕێن تیپەكەیان هەنگاوی باشتر بچێتە پێشەوە و سەرەڕای كێشە و گرفتە دارایی و كارگێڕییەكانی، بتوانێت لە ململانێیەكانی خولەكە ژمارەیەكی قورس بێت.
هاندەرانی یانەی هەولێر لە پرسی هەڵبژاردنی یانەكەیان نیگەرانن
یانەی هەولێر
شەڕیشی تێکەوت
یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی دووچاری شکست بوو
سێیەم بردنەوەی لەسەریەك
هەولێر لە ناو بەغدا نەفتی سووتاند
خولی ئەستێرەكانی عێراق
یانەی هەولێر بە تامی دۆڕاندن لەگەڵ یانەی گەرمە یەكسان بوو
ئەمڕۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق