"نیگەرانی ئەمنییە"

لە ئەمریکا ئەپی تیک تۆک ئیش ناکات

964+
ئەحمەد مستەفا

تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە ئەمریکا بەردەست نییە و کارناکات، وە ماوەی چەند کاتژمێرێکە لە براوسەرەکانی ئۆنلاین گووگڵ و ئەپڵ لابراوە.

کاتێک بەکارهێنەرانی ئەمریکی تیک تۆک دەکەنەوە رووبەڕووی ئەم پەیامە دەبنەوە: یاسای قەدەغەکردنی تیک تۆک لە ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش واتە لە ئێستادا ناتوانێت تیک تۆک بەکاربهێنیت.

درەنگانی رۆژی شەممە تیک تۆک لە ئەمریکا کارەکانی وەستان و ئەو وڵاتە بەربەستی گەشتن بە بەرهەمەکانی ئەو ئەپەی بە تەواوی داخست، ئەو تۆڕەی 170 ملیۆن ئەمریکی بەکاریدەهێنن.

رۆژی هەینی 17.1.2025، دادگای باڵای ئەمریکا بەکارهێنانی تیکتۆکی لە وڵاتەکە قەدەغە کرد و هۆکاری قەدەخەکردنەکەشی بۆ نیگەرانیی ئەمنی، گەڕاندووەتەوە.

لە بارەی ئەوەی ئەو یاسایە پێشێلی ئازادیی رادەربڕین دەکات، دادگا بە بیانووی ئەوەی نیگەرانی ئەمنی هەیە لەوەی کۆمپانیایەکی چینی خاوەنی ئەپەکەیە، رەتی کردەوە وەک پێشێلکاری پۆڵین بکرێ.

دادگاى باڵاى ئەمەریکا تیکتۆکى قەدەغە کرد

دادگاى باڵاى ئەمەریکا تیکتۆکى قەدەغە کرد