دەیانەوێ لێکتێگەشتن واژۆ بکەن

بەڵگەنامەکانی بنکەی ژین خواستی زانکۆی سلێمانی راکێشاوە

964+
ئەحمەد مستەفا

شاندی زانکۆی سلێمانی، سەردانی بنکەی ژینی کرد لە سلێمانی، بڕیارە لیژنەیەک دروست بکەن و رێککەوتن لەگەڵ بنکەکە واژۆ بکەن، تا سوود لە بەڵگەنامە زانستی و مێژووییەکانیان وەربگرن.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی 964، خوێندکارانی بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان، وە بەشەکانی زمان و ئەدەبی کوردی، مێژوو وە کۆمەڵناسی، بە مامۆستا و خوێندکارانییانەوە دەتوانن سوود لە بەڵگەنامە و کتێبە و سەرچاوە مێژوویەکانی بنکەکە وەربگرن.

ئەمشەو 18.1.2025، سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بنکەی ژین بە 964ی وت، دانیشتنێکی بەسوود لە نێوان هەردوولا ئەنجامدرا، پاش گفتوگۆیەکی دۆستانەی هاوئامانج، رێککەوتین، زانکۆ لای خۆیەوە لیژنەیەک لە مامۆستایانی پسپۆڕ پێکبهێنێ بۆ داڕشتنەوەی نوسراوێکی نوێی لێکتێگەیشتن و بڕیاری لێبدرێ.

لێکتێگەشتنەکە، ئاستی پەیوەندییەکان بەرزتردەکاتەوە، زانکۆ کەڵکی زیاتر لە کۆکراوە گرانبەهاکەی ژین وەردەگرێ و هەردوولا، هاوکاری یەکتر دەبن، بۆ خزمەتێکی هاوبەش و گشتی، سدیق قاڵح وتی، نوێنەرانی هەردوو لا چاوەڕوان و بەهیواین ئەو قەناعەت و تێگەیشتنە بە کردەوە بەجێبهێنین.

شاندێکی زانکۆی سلێمانی، لە دکتۆر. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر. خالید ئەحمەد، راگری کۆلیجی زانستە ئیسلامییەکان، دکتۆر. تریفە عومەر، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی و چاپخانەی زانکۆ و دکتۆر. یاسین رەشید، بەرپرسی مەڵبەندی کوردۆلۆجی بووە، بنکەی ژین لە بەڕێوەبەری بنکە رەئوف ساڵح، سدیق ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی بنکە و ژمارەیەکی دیکە پێکهاتبوون.

بنكه‌ى ژین، ناوه‌ندێكى ئه‌رشیفیى ناحكومییه‌، ساڵى 2004 له‌ شارى سلێمانى دامه‌زراوه‌، بە قسەی ئەندامەکەی ئەنجومەنی بنکەکە بێت، کاریان زۆرە و ستافێکی کەمیان هەیە، بەڵام گوزارشت لەوە دەکەن، کە هەمووکات دەرگایان کراوەیە و حەزدەکەن ناوەندە ئەکادیمییەکان بچن و سوود لە مێژوو و سەرمایەی بنکەی ژین ببینن.

دیمەنی کۆبوونەوەی شاندی هەردوولا؛