دوو دیمه‌ن له‌و شوێنه‌ى رێڕه‌وه‌كه‌ى لێ دروست ده‌كرێت... وێنه: شاره‌وانى ئاكرێ.
رێڕه‌وێك ده‌باته سەرێ گری
ئاكرێ له ئێستاوه خۆى بۆ نه‌ورۆز ئاماده ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ئاكرێ له ئێستاوه خۆى بۆ نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت رێڕه‌وێك بۆ هاتوچۆى میوانان و گه‌شتیاران بۆ سه‌رى گرێ دروستبكات، ئه‌و شوێنه‌ى ئاهه‌نگه‌كانى نه‌ورۆزى لێ سازده‌كرێن.
بڵند ره‌زا زوبێر، سه‌رۆكى شاره‌اونى قه‌زاى ئاكرێ به 964ـى وت، پلانێكی وایان له‌به‌رده‌سته و بۆ ئه‌مساڵیش جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
وتیشی “رێڕه‌وه‌كه له سه‌رى گرێ ده‌ستپێده‌كات و له چوارڕیانى سیپه كۆتایی دێت، رێڕه‌وه‌كه بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێله و ته‌نیا یه‌ك ئاڕاسته‌شی ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ تیمێكی ئه‌ندازیارى سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌یان كرد كه به‌نیازن رێڕه‌وه‌كه‌ى لێ دروستبكرێت و ده‌ڵێت رێڕه‌وه‌كه بۆ كارئاسانى هاوڵاتیان و گه‌شتیارانه بۆ ئه‌م شوێنه.
ئه‌م، حه‌زى نه‌كرد زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م رێڕه‌وه یاسبكات، چونكه به‌نیازن سبه‌ى له‌گه‌ڵ قایمقامى ئاكرێ به فه‌رمى ئه‌م پڕۆژه‌یه رابگه‌ینن.