لە 10 مانگدا

نزیکەی 110 هەزار بارهەڵگر لە مەزری حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە

964+

شۆڕش قادری

بەقسەی بەرپرسانی ئێران، لەماوەی 10 مانگدا، نزیکەی 110 هەزار بارهەڵگر و  900 هەزار گەشتیار لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری ئەرسەلان شوکری بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2024ـەوە تا ئێستا، 109 هەزار و 862 تانکەر و بارهەڵگر لەڕێی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە و ئامارەکە بەروارد بە ساڵی پێشووتر لەو کاتەدا یەک هێندە و نیو زیادی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا 895 هەزار و 881 گەشتیار بە سێ هەزار و 828 پاس و حەوت هەزار و 244 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە 25 کیلۆمەتری قەزای چۆمان و 11 کیلۆمەتری شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە دەروازە بازرگانییە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەقەڵەم دەدرێت.

بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران دروس...

بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران دروست کردووە

ئەمساڵ یەک ملیۆن و 400 هەزار تۆن کاڵا لە حاجی ئۆمەرانەوە ...

ئەمساڵ یەک ملیۆن و 400 هەزار تۆن کاڵا لە حاجی ئۆمەرانەوە هاوردە کراوە