بەرنامەی شقارتە ئەڵقەی 1
“جاران خەڵک ئاواتییان هەبوونی سۆپایێکی نەوت بوو کەچی ئێستا پۆز ئەوەیە لە خانوەکەت سۆپای دارت هەبێت”
ژووری هەواڵ
دەیان ساڵ بەر لە ئێستا خەڵکی لە خانووی قوڕ دەژیان و هیوایان بەخانووی مۆدێرن دەخواست، کەچی ئێستا خەڵک هەمووی لە خانووی مۆدێرن دەژین و هیوا بۆ خانوی کۆن دەخوازن.
جاران خەڵک ئاواتییان هەبوونی سۆپایێکی نەوت بوو کەچی ئێستا پۆز ئەوەیە لە خانوەکەت سۆپای دارت هەبێت.
جاران خەڵکی لە نەبوونی جلەکانیان پینە دەکرد کەچی ئێستا بۆ جوانی وای لێدەکەن.
جاران مامۆستا لەسەری کۆڵانەوە ببینرابا هیچ قوتابیێک لەوێ نەدەما، بەڵام ئێستا یاری لەگەڵ مامۆستا دەکەن
جاران خەڵک ئەسپی هەبوو ئۆتۆمبێڵیش تەنیا دەوڵەمەندەکان هەیانبوو
ئيستا خەڵک ئۆتۆمبێڵی هەیە و ئەسپیش تەنیا دەوڵەمەندەکان هەیانە
جاران خەڵک لە ئەرز دادەنیشتن و ئاواتییان قەنەفە بوو بەڵام ئێستا خەڵک قەنەفەیان هەیە و ئاواتییان دانیشتنی سەر ئەرزە
چاوان لە یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی شقارتە دەڵێت، دەمەوێت بڵێم دنیا هەر وابووە و بەردەوام دەگۆڕێ، ئازا ئەو کەسەیە خۆی لێ نەگۆڕێت