لە ئێران

دوو دادوەر لە بەردەم دادگای باڵا كوژران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیای ئێرانی بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025 لە هێرشێكی چەكداریدا دوو دادوەر لە بەردەم دادگای باڵای ئێران لە تاران كوژران.

ئاژانسی تەسنیم زانیارییەكانی خستەڕوو، كە لە بەردەم كۆشكی دادوەری لە تاران، ئەم بەیانییە تەقە لە هەردوو دادوەر محەمەد مەقیسە و عەلی رازینی كرا و دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، هەردوو دادوەر پلەی ئایینی “حجة الاسلام”یان هەبوو.

زانیاریی زیاتر لە بارەی ئەم هەواڵە بڵاونەكراوەتەوە و هۆكاری كوشتنیان دیار نییە.

فڕۆكەیەكی ئێرانی لە بەیروت نیشتووەتەوە و گومان دەكرێت ...

فڕۆكەیەكی ئێرانی لە بەیروت نیشتووەتەوە و گومان دەكرێت پارەی حزبوڵای گواستبێتەوە