لە رانیە

گرفتێکی کارەبا نزیک بوو کارەسات بنێتەوە و چارەسەر کرا

964+

ژێوار خدر

گرفتێک لە فیدەرێکی کارەبادا لە رانیە دروستبوو و خوا رەحمی کرد کارەسات نەقەوما.

ماوەی هەفتەیەکە کێشەیەک لە فیدەرێکی کارەبای گەڕەکی کێوەڕەش درووستبووە و ئەگەر تیمەکانی کارەبا نەیاندۆزیبایەوە دوور نەبوو ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین بە 964ـی وت، نزیکەی هەفتەیەکە فیدەرێک کێشەی بۆ (ئۆکزیلەر)و ئاماژەکانی فیدەرەکانی تر لەناو وێستگەی کارەبای  پێنجی ئازار دروست کردبوو، ئەوەی سەیر بوو هیچ شۆرتێکی دروست نەکردبوو.

وتیشی، دوای بەدواداچوون دەرکەوت هێڵێکی   11KVکەوتووەتە سەر ستونێکی کارەبا، ئەوەش شتێکی سەیرو پڕمەترسییە، کە هێڵی 11KV کەوتووەتە سەر ستونی کارەبا کەچی نەبووەتە شۆرت لەسەر فیدەرەکە.

روونیشیکردەوە، هەرهاوڵاتییەک دەستی لە ستوونەکە دابایە، مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەبوو، سوپاس بۆ خوا لەوماوەیەدا هیچ شتێکی لەوجۆرە رووی نەدا.

باسی لەوەشکرد، ئێستا کێشەکە چارەسەرکراوە و هیچ مەترسییەک نەماوە.

کارەبای راپەڕین پێنج محاویلە دەکڕێت

کارەبای راپەڕین پێنج محاویلە دەکڕێت