ئاهەنگی بۆ كرا

ئۆتۆمبێلی ئینفینتی 2025 لە هەولێر نمایش كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ ئێوارە لە هەولێر لە ئاهەنگێكدا، نوێترین ئۆتۆمبێلی ئینفینتی 2025 نمایش كرا.

ئاهەنگەكە لە هوتێل دیڤان بەڕێوەچوو، ژمارەیەكی زۆری بازرگان و هاوڵاتیانی ئارەزوومەندی ئۆتۆمبێل ئامادەبوون، تێیدا كۆمپانیای سور بریكاری سەرەكی كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی لە رێگەی شارەزایانی خۆیەوە، وردەكاریی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

لە ئاهەنگەكەدا كە 964 ئامادەبوو، ئەو جۆرە تازەی ئینفینیتی نمایش كرا، كە ناوی ئینفینتی qx80  یە و دیزانێكی سەرنجڕاكێشی هەیە.

كەمال سوڵتان بەڕێوەبەری كارگێڕی لە كۆمپانیا سور، بریكاری كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی لە هەولێر بە 964ی وت، كۆمپانیاكەیان هەوڵی داوە هەمیشە نوێترین بەرهەمەكانی نیسان هاوكات لەگەڵ هەموو دنیا بهێنێتە بازاڕەكانی كوردستانەوە.

كۆمپانیاكە لە رۆژانی كۆتایی ساڵی 2024یش نوێترین ئۆتۆمبێلی نیسان پەتڕۆڵی 2025ی لە هەولێر نمایش كرد.

ئاگادارییەک بۆ ئەوانەى نیسان پەترۆڵ و تۆیۆتا لاندگرۆز...

ئاگادارییەک بۆ ئەوانەى نیسان پەترۆڵ و تۆیۆتا لاندگرۆزەریان هەیە