ناڕازین لە شوێنەکەی

بەشێک لە فەرمانبەرانی قەزای شارەزوور لەدژی ئەوزەویانەی بۆیان دانراوە هاتنەدەنگ 

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

کارمەندان و فەمانبەرانی حکومی قەزای شارەزوور ئەنجومەنێکیان پێکهێناوە بەناوی  ئەنجومەنی فشار بۆگێڕانەوەی زەویە شیاوەکان بۆکارمەندانی حکومەت و داوادەکەن زەویە شیاوەکان بە کارمەند بدرێت و نەدرێت بە کۆمپانیا و بیکات بەیەکەی نیشتەجێبوون.

سەعد حەمە ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی فشار لەشارەزوور بۆ 964 وتی”لەماوەی رابردوودا چەند پارچەزەویەک کە نزیکەی 170دۆنم دەبێت لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوورە دراوە بە کۆمپانیایەکی تایبەت بەمەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون، کەجێگەیەکی گونجاو باش و لەبارە و نزیکە لە خزمەتگوزاریەکان، بەڵام ئەوزەویانەی بۆ کارمەندانی حکومەت دانراوە لەجێگایەکی دوورە دەستی شارەو بە چەندین ساڵی تریش خزمەتگوزاری پێناگەن و لەرووی نرخیشەوە هیچ ناکات، ئێمە لەو جوتیارانەمان بیستووە کەئێستا لەویا زەویان هەیە دەڵێن وەرن بەبەلاش پێتان دەدەین”.

رەزا عەزیز، کارمەندی کارەبا لە فەرمانگەی کارەبای شارەزوور بۆ 964 ئەوەی وت”من وەک فەرمان بەری کارەبا زیاتر لە21ساڵ خزمەتم هەیە لە فەرمانگەکەم ،نزیکەی 55 موچەمان خوراوە،ئێستا  لەلایەن حکومەتەوە بڕیار وایە زەویمان پێبدرێت، شارەوانی شارەزوور پارچە زەویەکی بۆدیاری کردووین کە شیاوی ژیان کردن نییە و بۆ تەویلەش ناشێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

فەرمانبەرانی کەلار ترسیان ھەیە ئەو زەوییانەی بۆیان دی...

فەرمانبەرانی کەلار ترسیان ھەیە ئەو زەوییانەی بۆیان دیاریکراوە درابێت بە وەبەرھێنەران