بۆ دووەم رۆژ

گردبووەنەوەی شۆفێرانی سووتەمەنی لە سلێمانی بەردەوامی هەیە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بۆ دووەم رۆژ شۆفێرانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە گردبوونەوە بەردەوامن و شۆفێرانی عێراقیش لە دیوی ئێرانەوە رێگرییان لێ دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق وەک کاردانەوەیەک بۆ رێگری کردن لە بارهەڵگرە ئێرانییەکان لە هەرێم.

سلێمان پیرۆت شۆفێری بارهەڵگر بە 964ـی وت، “بەهۆی گردبوونەوەی شۆفێرانەوە لە سلێمانی، شۆفێرانی ئێرانی رێگە بە شۆفێرانی عێراقی نادەن بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

وتیشی، بەپێچەوانەی شۆفێرە ئێرانییەکانەوە، ئەوان لەسەر مەرز پارەیەکی زۆری باج و گومرگییان لێ وەردەگیرێت و مەسرەفێکی زۆریشیان دەکەوێتە سەر.

دوێنێ چوارشەممە 15.1.2025 شۆفێرانی تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی لە سلێمانی گردبوونەوە و شەقامی تانجەرۆیان داخست بەهۆی ئەوەی شۆفێرە ئێرانییەکان پارەی باج و گومرگ نادەن لەسەر سنوورەکان و بە هەرزان بار باردەکەن، بۆیە باریان پێدەدرێت و ئەوانیش هەرچەند بڕە پارەیەکی زۆر بۆ باج و گومرگ دەدەن، بەڵام باریان پێ نادرێ و دەدرێ بە شۆفێرە ئێرانییەکان.

پێشتریش شۆفێری تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی چەند جارێک لە سلێمانی گردبوونەتەوە و ناڕەزاییان دەربڕیوە، وەک خۆیان دەڵێن، هەرچەندە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەیان پێداون، بەڵام تا ئێستا بەڵێنەکان جێبەجێ نەکراون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

شۆفێرانی بارهەڵگر شەقامی تانجەرۆیان لە سلێمانی داخست

شۆفێرانی بارهەڵگر شەقامی تانجەرۆیان لە سلێمانی داخست