تابلۆیەک دەروازەی چوونە نێو قەزای قەرەداغ بە خەڵک دەناسێنێ _ وێنە: 964
سەردانیان بکەن
بریکارەکانی خۆراک لە قەرەداغ؛ فۆڕمی نەوت نوێ دەکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بریكارهكانی خۆراك، له قهزای قهرهداغ-ی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دهكهنهوه كه فۆرمی نهوتهكانیان بۆ بریكاری خۆراكهكانیان بگەڕێننهوه، ئەوەش بهمهستی نوێكردنهوهی.
بۆ ئهوهی سوودمهندبن له وهرگرتنی نهوت و مافیان نهفهوتێ.
لەو بڵاوکراوەکەدا کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە، ئەو بریکارانە داوا لە دانیشتووانی قەزای قەرەداغ ، گوندەکانی و ناحیەی سێوسێنان دەکەن، بۆ ئەوەی فۆڕمی نەوت نوێ بکەنەوە، بچن بۆ لای بریکارەکان.
لە کاتی چوون فۆڕمی کۆنەکە ببەن و بڕی 5000 هەزار وەردەگیرێ، ئەو کەسانەشی کە تازە هاوسەرگیریان کردووە، بۆ دروستکردنی کارتی نەوت دەبێت، فۆڕمی خۆراکی ماڵ باوکی پیاو، فۆڕمی خۆراکی ماڵ باوکی ژن، گرێبەستی هاوسەرگیری و کارتی نیشتیمانی ژن و پیاوەکە ببرێ بۆ لای بریکار.
قەزای قەرەداغ، بە دووری نزیكەی 45 كیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای سلێمانی، ناحیەی سێوسێنان و 84 گوند دەکەونە سنوورەکەیەوە و 22 فەرمانگەی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 10 هەزار و 900 کەس ژمارەی دانیشتووانەکەیەتی و هاوبەشی خۆراکن.