دیمەنی تێکدانی کورەیەکی خەڵوزو بڕینی دارێکی سروشتی.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سەیدسادق
لەسەر داربڕین و خەڵوز کردن دوو هاوڵاتی دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
لە سەیدسادق لە سەر داربڕین و خەڵوزکردن دوو هاوڵاتی لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانەوە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە،پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی بەرقەڵای سەید سادق مەفرەزەیەکیان دەرچووە و توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
دەشڵێت، ئەو دوو هاوڵاتیەیان بە تۆمەتی داربڕین دەستگیر کردووە و لە هەمان کاتدا کورەیەکی خەڵزیان تێکداوە.
ئێستا ئەو کەسانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.