ساڵی 2024 زیاتر لە 21 هەزار تۆن کاڵا لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل دەستیان بەسەرداگیراوە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل
"گونجاو نەبوون بۆ بەکارهێنان"
زیاتر لە 21 هەزار تۆن کاڵا لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل دەستیان بەسەرداگیراوە
شۆڕش قادری
ساڵی رابردوو زیاتر لە 21 هەزار تۆن کاڵا لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دەستیان بەسەرداگیراوە، بەشێکیان گەڕێندراونەتەوە و بەشێکی دیکەشیان لەناوبراون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل، “لە ساڵی 2024ـدا 21 هەزار و 461 تۆن كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە پەسەند نەکراون، کە زۆربەیان گەڕێندراونەتەوە ئەو دیو سنوور و به‌شێكی دیکەشیان له‌ناوبراون، لەبەرئەوەی ئەو کەرەستانە له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەو کەلوپەلانە، دەرمان و پێداویستی پزیشکی، ڤێتەرنەری، کشتوکاڵی، خۆراک و كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى بوون.