لە 80 دۆلار نزیک دەبێتەوە

نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند، دوو رۆژە رووی لە دابەزین کردووەتەوە و ئەمڕۆ لە 80 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.1.2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 80 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لەکاتێدا دوێنێ بە 80 دۆلار و 60 سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 77 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و شارەزایانی ئابووریش پێیانوابوو، ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا لەلایەن ئەمریكاوە، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.