سه‌رۆكى بانگبێژانى هه‌رێم "به پێى شه‌رع دروست نین"
له هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو شێوازه بانگدانه‌كه‌ى توركی و فارسی قه‌ده‌غه كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو شێوازى بانگدان به ئێرانى (فارسی) و توركیا (توركی) قه‌ده‌غه كراون، چونكه سه‌رۆكى بانگبێژانى هه‌رێم ده‌ڵێت، بانگدان به‌م دوو شێوازه له‌رووى شه‌رعه‌وه دروست نین.
به‌پێی بڕیارێك كه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى هه‌رێم ده‌ریكردووه، بانگبێژانى هه‌رێم راسپێردراون كه به‌هه‌ر چ شێوازێك بانگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام نابێت شێوازه‌كانى توركی و فارسی به‌كاربهێنن.
كاوه شاكر، سه‌رۆكى بانگبێژانى هه‌رێمى كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند، هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م دوو شێوازه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ندێك وشه له‌م دوو زمانه‌دا كاتێك بانگی پێده‌درێت به باشی ناگاته خه‌ڵك ئه‌مه‌ش له‌رووى شه‌رعه‌وه نادروسته.
وتیشی “پشتبه‌ستنمان به بانگدانى ئه‌لیكترۆنى هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو شێوازه له بانگدانى هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌ینه‌وه”.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دواى ئه‌وه هاتووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر بانگبێژی مزگه‌وته‌كان له‌هه‌رێم، به‌م دوو شێوازه بانگیان داوه، ئه‌مه‌ش تێبینى و سه‌ره‌نجى له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و زانایانى ئایینى دروستكردبوو بۆیه وه‌زاره‌ت ئه‌م بڕیاره‌ى داوه.
سه‌رۆكى بانگبێژه‌كان ده‌شڵێت “نامانه‌وێت له بانگداندا لاسایی هیچ وڵات و كلتوور و زمانێك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كه‌مان به بانگدانه‌وه دیار بێت”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به 964ـى داوه، له ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان زیاتر له شه‌ش هه‌زار مزگه‌وت هه‌ن كه بانگدانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا له هه‌ولێر هه‌زار و 200 مزگه‌وتن و له به‌شێكی زۆرى ئه‌م مزگه‌وتانه‌ش بانگدانى ئه‌لیكترۆنى بۆ هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.