لە تەقینەوەکەی کارگەی شیشی هەولێر
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی رۆژهەڵاتە و بریندارەکانیش هیندین
964+
دەشتی عارف – هەولێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆکارێکی نادیار تەقینەوەیەک لە کارگەی شیشی هەولێر روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دوو کەسی دیکەش کە بەرەگەز هیندین بریندار بوون.
لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی نەورۆزی تایبەتن لەشاری هەولێر و برینەکان تەنیا لە قاچیان دایە و ئەو کەسەشی گیانی لەدەستدا لە پزیشکی دادیە لە شاری هەولێر.
پەیامنێری 964 بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە چووە بەردەم کارگەی شیشی هەولێر، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ زانیاری و لێدوانێک بدەن لەسەر هۆکاری تەقینەوەکە.
پێداچوونەوە: تونا نەقی