سەردانی باڵیۆزی كەنەدا بۆ ژووری بازرگانیی هەولێر
سەرۆكی ژووری بارزگانیی هەولێر:
داوامان كردووە كۆمپانیاكانی كەنەدا وەربەهێنان لە كوردستان بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، كاردەكەن بۆ ئەوەی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەنەدا دروست بكەن و ئەو ئاستەنگانەی دێنەپێش چارەسەری بكەن، ئەندامێكی ژوورەكەش دەڵێت، باڵیۆزی كەنەدا بەڵێنی داوە بێتە ناو بابەتی كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لە بابەتی رێگریكردن لە هەناردەكردنی كەلوپەل بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق.
گەیلان حاجی سەعید ئەمڕۆ یەكشەممە 12.1.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازییان لە باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و پاشكۆی بازرگانیی باڵیۆزخانەكە كرد و گفتوگۆیان لە بارەی بەرەوپێشبردنی كاری بازرگانی و ئابووری و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و كەنەدا كردووە.
وتیشی، داوامان لە باڵیۆز كرد ئاسانكاری بۆ شاندە بازرگانییەكانی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی سەردانی كەنەدا بكەن و جگە لەوەش داوامان كرد كۆمپانیاكانی كەنەدا بەشداریی پێشانگا بارزگانییەكانی كوردستان بكەن و پەیوەندی بازرگانی دروست بكەن و وەبەرهێنانی لە كوردستان بكەن.
هەروەها ئەوەشی بۆ 964 باس كرد، دەیانەوێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە كار بكەن، بۆ ئەوەی سەرنجی كۆمپانیاكانی كەنەدا بكەوێتە سەر كوردستان و پەیوەندی ئابووری و بازرگانی دروست ببێت.
ژووری بازرگانیی هەولێر: ئاسانكاری بۆ هەموو كۆمپانیاكان دەكەین
هەر لە بارەی ئەو كۆبوونەوەیە، كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە 964ی وت، لە كۆبوونەوەكەدا كێشە و گرفتە بازرگانییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ باڵیۆزی كەنەدا باس كرا، كە چۆن رێگری لە هەناردەكردنی كەلوپەلی بازرگانیی كوردستان بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق دەكرێت، باڵیۆزی كەنەداش بەڵێنی دا هاوكاربێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە و لەگەڵ لایەنی بەغدا قسە بكات.
“باڵیۆزی كەنەدا ئەوەشی وات، كە باڵیۆزی وڵاتانی دیكەش لە عێراق لەو بابەتە ئاگادار دەكاتەوە، چونكە پێی وابوو ئەو پرسە لەگەڵ دەستووری عێراق یەكناگرێتەوە”، كامەران محەمەد وای وت.
964 دەزانێت، ئەمە جاری دووەمە لە ماوەی ساڵێكدا باڵیۆزی كەنەدا سەردانی ژووری بازرگانیی هەولێر دەكات.
ژووری بازرگانی
ژووری بازرگانیی هەولێر
كۆمپانیا و بازرگانانی پاكستان بانگهێشتی كوردستان دەكرێن
ڤیزا بۆ سینگڵ نییە
بازرگان و خاوەنكارانی كوردستان كێشەی وەرگرتنی ڤیزای ئیماراتیان هەیە
پێویستە چی بكەن؟
بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی پێشانگەی وزەی میونشن بكەن
ژووری بازرگانی ئەنجامی دەدات
سبەی كۆڕبەندی وزەی پاک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
ژووری بازرگانی ئاسانكارییان بۆ دەكات