مادەی هۆشبەر. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر.
بازرگان و بەكارهێنەر زۆر بوون
ماددەی هۆشبەر هەڕەشە لە پێنجوێن دەكات
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
رێژەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە سنووری پێنجوێن ساڵی 2024 بەراورد بە 2023، سێ هێندە زیادی کردووە، 964 ئامارێکی وردی لە دادگای بەرایی پێنجوێن دەستکەوتووە.
لە ساڵی 2023 دا، 12 حاڵەتی ماددەی هۆشبەر لە سنووری پێنجوێن هەبووە، کە یەک حاڵەتیان بازرگانیکردن بووە بە ماددەی هۆشبەر و 11 حاڵەتەکەی دیکەش بەکارهێنان بووە، بەڵام لە ساڵی 2024دا رێژەکە نزیکەی سێ هێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 46 حاڵەت، کە پێنج دانەیان بازرگانیکردن بووە بەو ماددەیەوە.
ئەوەی دەست 964کەوتووە، دەریدەخات بەشێکی کەمی ئەو بەکارهێنەرانە دانیشتووی پێنجوێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێنجوێن ناوچەیەکی سنوورییە، رێگایەکیشە بۆ هێنانی ماددەی هۆشبەر، کاریگەریشیان لەسەر داتاکان هەبووە لە قەزاکەدا.
دادوەر سەڵاح حەسەن وتەبێژی دادگای سلێمانی لە بارەی سزای سەر ماددەی هۆشبەر بە 964ی راگەیاند، یاسا سزای بۆ بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر جیا كردووەتەوە، ئەو کەسانەی تەنیا بەکارهێنەرن سزایان کەمترە لەو کەسانەی بازرگانی پێوەدەكەن.
باسی لەوەش کرد، ئەو کەسانەی کە دۆسیەی بەکارهێنانیان بۆ کراوەتەوە سزاکەیان زیندانیکردنە بەوەی کە لە ساڵێک زیاتر نەبێت و رەچاوی کەسەکەش دەکرێت بەوەی بزاندرێت کە ئایا پێشینەی تاوانی هەیە یان نا، بەزۆری شەش مانگ ئەو کەسانە زیندانی دەکرێن.
بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنیەکان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر بریندار هەیە
سەبارەت بە بازرگانان، سەڵاح حەسەن وتی، یاسا سزای توندی بۆ بازرگان داناوە و ئەوان سزای زیندانیان قورسترە و زۆربەی کات دەگاتە 15 ساڵ یان زیندانی هەمیشەیی و هەندێک کاتیش سزاکەیان دەگاتە لەسێدارەدان، بە تایبەتی ئەگەر زیاتر لە جارێک ئەو تاوانەیان کردبێت بە بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر و تێوەگلانی خەڵکی زیاتر.
ئەوەشی خستەڕوو، دەتوانن بڵێین %90ی گەنجان بەهۆی هاوڕێکانیانەوە تووشی بەکارهێنان و ئالودەبوون دەبن و بە زۆرییش ئەو کەسانەی بەکاری دەهێنن تەمەنیان لە نێوان 20-40 ساڵاندایە.
هەر لە بارەی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، عادل عومەر یاریدەدەری دادوەری لە ئەکاونتی خۆی لە سۆشیال میدیا، پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردووەتەوە لەسەر مەترسی ماددەی هۆشبەر و داوا لە یەکە ئیدارییەکانی قەزاكە دەکات رێگربن لە بەردەم بڵاوبوونەوەی زیاتری ماددەی هۆشبەر.
ئەو یاریدەدەری دادوەرییە پێی وایە، مەترسی ماددەکە لە بەردەم ماڵی هەموواندایە و ساڵ بە ساڵ رێژەی بەکارهێنان لە هەڵکشانە و هەرچەندە یاسا سزای توندیشی بۆ دانرابێت، بەڵام دەبێت کۆمەڵگە و مامۆستایانی ئاینی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و دانیشتووانیش، بەشێک بن لە رووبەروونەوەی ئەو ماددەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لەنزیک بازاڕی زاخۆ چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
هۆشبەر
دەچن بۆ چەند شوێنێک
ئەنجومەن کۆبوونەوە؛ شوێنێک دابنرێ بۆ منداڵانی دەرۆزەکار
هەواڵەكان
داوا دەكرێت میدیا خۆی لە وروژاندن بەدوور بگرێ و ماددەی هۆشبەریش زیادی كردووە
لە دوو هەفتەدا
11 بازرگان بە 26 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
لە جۆری کەپتاگۆنە