ئەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان؟
هەمواری تەمەنی خانەنشین دەستپێدەکات؛ 60 دەکەنەوە بە 63
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی دارایی پەرلەمان بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ، کە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی لە پەرلەمان دەستپێدەکات، مەرجدار دەکات بە پەسەندکردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
هەموارەکە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت، ئەگەر پەسەند نەکرێت، لە مامەڵەکردن لەگەڵ خانەنشینانی هەرێمدا پشت بە یاساى ژمارە نۆى ساڵى 2014ـى عێراق دەبەسترێت کە تەمەنى خانەنشینى تێیدا بە 60 ساڵ دیاریکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12.1.2025، ئەندامی لیژنەی دارایی جەمال کۆچەر بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، لیژنەی دارایی پێشنیارێکی پێشکەش کرد بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە تەمەنی خانەنشینی و بەرزکردنەوەی بۆ 63 ساڵ، بەڵام هەر یاسایەک لایەنێکی دارایی لەخۆبگرێت بە دەسەڵاتی تایبەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دادەنرێت، و پەرلەمان ناتوانێت بەردەوام بێت لەسەری بەبێ رەزامەندی حکومەت.
قسەکانی کۆچەر لە کاتێکدایە، تا ئێستا حکومەت رەزامەندی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی نەداوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی مامەڵەکانی پەیوەست بە خانەنشینی بەردەوام دەبن لە پلەبەرزکردنەوە بەپێی ئەو تەمەنەی ئێستا کە بە 60 ساڵ دانراوە، تا ئەو کاتەی یاساکە بە فەرمی هەموار دەکرێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنە دەڵێت، لیژنەی دارایی کاردەکات بۆ تاوتوێکردنی ئەم پێشنیازە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی کە بەرژەوەندی خانەنشینان مسۆگەر بکات و لەگەڵ بارودۆخی ئابوری وڵاتدا بگونجێت.
سۆران عومەر ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە 964ـی راگەیاند، کەمکردنەوەى تەمەنى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ بەستراوە بەو پرۆژە هەموارەوە، کە پێشکەشیان کردووە و تێیدا داواکراوە جارێکى دیکە تەمەنى خانەنشینى بکرێتەوە 63 ساڵ.
موچەى مانگى تەمموز خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە هاوتاکراوی دابەشکرا، ئەگەر کار بە یاساى خانەنشینى یەکگرتوو بکرێت دەبێت ئەوانەی تەمەنیان 60 ساڵە پێکەوە خانەنشین بکرێن.