ئەم بەیانییە

بەغدا؛ لە ناوەندی دیپلۆماسی ئەمریکا تەقینەوە روویداوە

ئەحمەد مستەفا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەم بەیانی شەممەیە لە بەغداوە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو لە ناوەندی پشتیوانی دیپلۆماسی ئەمریکا لە بەغدا ئەنجامدراوە.

پەیامەکەی بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردووەتەوە.

باڵیۆزخانەکە دەڵێ، لەناوەندی پشتیوانی دپلۆماسی ئەمریکا کە دامەزراوەیەکی ئەمریکایە تەقینەوەکە رووی داوە و دەسەڵاتدارانی عێراق لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ئاگادار کراونەتەوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا

دەقی بڵاوکراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا