دیمەنی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمایی هەڵەبجە.وێنە.پەیجی نەخۆشخانەکە
لە نەخۆشخانەی بەرکەتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە
تەنیا ساڵی پاڕ 1380 نەشتەرگەری بێبەرامبەر ئەنجامدراوە
964+
توانا نەقی
تەنیا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی بەرکەتووانی چەکی کیمایی هەڵەبجە 23 نەشتەرگەری بێ بەرامبەر ئەنجامدراوە، بەڕێوەبەرەکەشی دەڵێت ئێستا هەموو دەرمان و پێداویستیەکیان هەیە.
لە نەخۆشخانەکەدا تەنیا بەرکەوتووان چارەسەر ناکرێن بەڵکو هاوڵاتیانیش بە گشتی دێنە نەخۆشخانەکەو نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت بەیانیان بە خۆڕایی و ئێواران بە پارە.
عیماد فەیرۆز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمایی هەڵەبجە بە 964ـی وت، تەنیا ئەمڕۆ 23 نەشتەرگەرییان ئەنجامداوە بە خۆڕایی ئەگەر ئێوارانیش نەشتەرگەری بکەن بە پارەیەکی رەمزی دەکرێت.
وتیشی، لە ساڵی 2024ـدا 1380 نەشتەرگەرییان بە خۆڕایی ئەنجامداوە و 78 نەشتەرگەریش بە پارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنیا یەک جۆر نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە ناکرێت ئەویش گۆڕینی گلێنەی چاوە چونکە دەست ناکەوێت و دەبێت حکومەت بیکڕێت.
لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە هەموو پێداویستییە پزیشکیەکان و دەرمانی پێویست کە پێشتر بەرکەوتوو بۆی دەچووە وڵاتی ئێران بەردەستە مەگەر کەسێک خۆی بیەوێت بۆ چارەسەر بچێتە دەرەوە، دکتۆر عیماد وای وت..