لە 80 دۆلار نزیک بووەتەوە

هەروا دێ و نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

شۆرش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی، بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش بەرەوە 80 دۆلار هەنگاو دەنێت.

ئەمڕۆ شەممە 11.1.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 79 دۆلار و 76 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 2.84٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 76 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و نرخەکەی 2.65٪ بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی شیكردنەوەی شارەزایانی بازاڕی نەوت، بەهۆی ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا لەلایەن ئەمریكاوە، پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.