"دەستو قاچێکی شکاوە"

هونەرمەند محەمەد تەها ئاکرێی تووشی روداوی هاتوچۆ بوو

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئۆتۆمبێلەکەی هونەرمەند محەمەد تەها ئاکرێی خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا و دەستی و قاچێکی شکا.

درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای شێخان- ئاکرێ، ئۆتۆمبێلەکەی هونەرمەند تەها ئاکرێی کە خۆی شۆفێری کردووە، لەگەڵ بارهەڵگرێکدا تووشی پێکدادان بووە، بریندار بووە،

مەتین جەمیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی دهۆک بە 964ـی وت، بەڵێ هەواڵەکە دروستە و محەمەد تەها ئاکرێی تووشی رووداو بووە، رەوشی تەندروستی ئێستا جێگیرە و دەست و قاچی شکاوە .

هونەرمەند محەمەد تەها خەڵکی ئاکرێیە و یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی بادینان.

پێداچوونەوەی: ژێوار خدر

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا