موچە لە کاتى خۆیدا دەدرێت
بانکى ناوەندى عێراق: کێشەى دارایمان نییە
964+
وریا فەتاح
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت،هیچ کێشەیەکی داراییان نییە کە هەڕەشە لە موچەی فەرمانبەران بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلى عەلاق پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى رایگەیاند، وڵاتەکەى هیچ کێشەیەکى دارایى نییە کە هەڕەشە لە موچەى فەرمانبەران بکات و توانا و سەرچاوەى گەورەیان هەیە و یەدەگى بانکى ناوەندى زۆرە و تواناى وڵامدانەوەى خواستى سەر دۆلارى هەیە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، میکانیزمى پێدانى دۆلار بە گەشتیاران دڵنیایى دەدات کە دۆلار دەگاتە دەستى سودمەندان و هۆکارێکى سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەى بە قاچاخبردنى دۆلار.
وتوشیەتى، “پڕۆژەیەکمان دەستپێکرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو”.
جەختیش دەکاتەوە، ئەو نوسینگانەى مۆڵەتى بانکى ناوەندیان نییە دادەخرێن و دەگۆڕدرێن بۆ کۆمپانیاى ئاڵۆگۆڕى دراو.