دواى 33 ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگى ناخهه‌ژێنیان
964 زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر (چنار و هێمن)ـه‌وه ئاشكرا ده‌كات
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
دواى 33 ساڵ، 964 زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر رووداوى مه‌رگى خوشك و برا قوتابییه‌كه‌ى سه‌ید سادق بڵاوده‌كاته‌وه كه له رۆژى 7.1.1992 له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له قوتابخانه له‌ناو به‌فر ره‌قبوونه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
غەریب حەمەخان حەمە مراد، یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ئه‌و رۆژه گه‌یشتووه‌ته سه‌ر ته‌رمی ئه‌م خوشك و برایه و ده‌ڵێت هێمن گیانى له‌ده‌ستدابوو به‌ڵام چنار هێتا هه‌ناسه‌ى ده‌هات.
وتیشی “زوو گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه به‌ڵام دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر چناریش گیانى له‌ده‌ستدا”.
غه‌ریب به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌وه ناوى له كچ و كوڕێكی خۆی ناوه هێمن و چنار.
سۆران محەمەد مەحمود، بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق به 964ـى وت، به نوسراوى فه‌رمى داوایان كردووه رووداوه‌كه‌ى مه‌رگى ئه‌م دوو قوتابیه بخرێنه ناو پڕۆگرامی خوێندن و دا‌واشیان كردووه له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى سه‌یدسادق وێنه‌ى ئه‌م خوش و برایه به گه‌وه‌ریی هه‌ڵبواسرێت.
وتیشی “له سه‌ید سادق بۆ رێزلێنان له مه‌رگى ئه‌م دوو قوتابییه قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناوى چنار و باخچه‌یه‌كیش به‌ناوى هێمن كراوه”.
كه‌سوكارى هێمن و چنار، له ساڵى 1992 به ئاواره‌یی هاتبوونه سه‌یدسادق، باوكیان له پرۆسه‌ى ئه‌نفاله‌كاندا له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ بێسه‌روشوێنكراوه و له ئێستاشدا ته‌نیا دایك و خوشكێكیان ماوه و ئه‌وانیش له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن