خەریکبوون دەستکاری رێکەوتی بەسەرچوونیان دەکرد
چوار تۆن کەلوپەلی جوانکاریی ئێکسپایەر لە دهۆک دەستی بەسەردا گیرا
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
چوار تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەری جوانکاریی ژنان لەلایەن ئاسایشی دهۆک دەستی بەسەردا گیرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.1.7، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، مەفرەزەکانیان لە دوو کۆگای دوو گەڕەکی جیاوازی شاری دهۆک دەستیان بەسەر چوار تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەری جوانکاری ژناندا گرت.
وتیشی ، خاوەنی کەلوپەلەکان دەیانویست رێکەوتی بەسەرچوونی کەرەستەی جوانکارییەکان بگۆڕن و لە بازاڕەکاندا دووبارە بیفرۆشنەوە، بۆیە بە بریاڕی دادوەر، لێکۆلینەوە لەم کەیسە دەکرێت و بەپێی یاسا خاوەنی کەلوپەلەکان سزا دەدرێن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ماوەی چەند رۆژێک پشکنینی سەرجەم بازاڕەکانی جوانکاریی ژنان کراوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ کەلوپەلێکی لەو جۆرە لە دوکانەکاندا نەبووە.
پێداچوونەوە: هاوبەش