سبەینێ

ئەنجومەنى وەزیران بۆ موچە کۆدەبێتەوە

وریا فەتاح

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆببێتەوە و پرسى موچە، تەوەرى سەرەکیى کۆبوونەوەکە دەبێت.

پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکەش پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچەوە دەبێت.

وەک باسى دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک لە بارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو.

“هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و راپۆرتیک لە بارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێم بەشێکى دیکە دەبن لە کۆبوونەوەکە”، وتەبێژى حکومەت وا دەڵێت