موچەی مانگی 11

رۆژی پێنجشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

رۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی 11ـی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “رۆژی پێنجشەممە 9.1.2025 موچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان 37 هەزار و 933 مامۆستان و موچەی مانگانەیان لە نێوان 400 بۆ 500 هەزار دینارە، بەمەش حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە بڕی نزیكەی 19 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست.

ئەمڕۆ موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

لیستی موچەی مانگی 10 بۆ بەغدا ناوی مامۆستایانی گرێبەستی...

لیستی موچەی مانگی 10 بۆ بەغدا ناوی مامۆستایانی گرێبەستیشی تێدایە