دیمه‌نى ئه‌و سه‌گانه‌ى كه پۆلیسی دارستان و ژینگه له‌كاتى ده‌ستگیركردنى راوچییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون... وێنه: دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى.
له گوندێكی چه‌مچه‌ماڵ
به‌رله‌وه‌ى ده‌ست به راوكردن بكه‌ن پۆلیس سێ كه‌سى ده‌ستگیركرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سنوورى قه‌زاى چەمچەماڵ سێ راوچى به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به راوكردن بكه‌ن له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسی دارستان و ژینگه دەستگیرکران.
ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن مەفرەزەیەکى هاوبەشى بارەگاى بەشى پۆلیسى دارستانى چەمچەماڵ، بنکەكانى تەکیە و شۆڕش ئه‌نجامدراوه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى دەرچوونێکى مەیدانیان بۆ کێوماڵكردنی سنوورەکە ئه‌نجامداوه.
لە سنوورى گوندى عه‌لى مه‌نسورى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م سێ راوچییه دەستگیركراون .
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند سه‌گێك له‌ناو قه‌فه‌زى ته‌لبه‌ند ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه، پێده‌چێت ئه‌م كه‌سانه ویستبێتیان راوى كه‌روێشك یان ئاژه‌ڵى بچووكی پێبكه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئه‌م زانیاریانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ ئه‌م سێ سه‌رپێچیكاره كردووه‌ته‌وه و رادەستى دادگایان كردوون بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی .