زانا جەبەلی پلانی نوێی هەیە
“گۆرانیبێژم و ژەنیارێکی باشم”
964+
ئاکام غەفور
هونەرمەند و موزیسیان زانا جەبەلی، ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوە بەرهەمی نوێ دەکات و دەشڵێت، دەتوانم سەرگوێلاکی هەموو ئامێرانە بشکێنم کە ژێدارن.
زانا جەبەلی، دوايین کاری دانانی موزیکی درامای ئەدیابین بووە، ئێستاش پلانی بۆ ساڵی 2025 هەیە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، کۆمەڵێک ئاوازی باشم دروستکردووە، بەڵام جارێ تێکستیان تەواو نەبووە، ئەگەر بوار هەبێت کلیپیشیان بۆ دەکەم یان بە شێوەی گرافیک بڵاویدەکەمەوە.
جگە لە گۆرانیوتن، زانا لە ژەنینی ئامێرە موزیکیيەکان شارەزایە و دەڵێت، راستە بە گۆرانیوتن دەستم پێکرد، بەڵام ئێستا لە هەردووکیان شارەزاییم هەیە و ئامێری سەرەکیم عودە و دەتوانم سەروگوێلاکی ژێدارەکانی دیکەش بشکێنم، بەس ماوە دەهۆڵیش لێبدەم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح