سەردانیان مەکەن

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی پێنجوێن کێشەی تەکنیکییان هەیە

ژێوار خدر

ئەم چەند رۆژە سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی پێنجوێن مەکەن، چونکە کێشەی تەکنیکییان هەیە و ناتوانن مامەڵەکانتان رایی بکەن.

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی پێنجوێن، ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025، ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتییان قەزاکە دەکەن، ئەمڕۆ و چەند رۆژی داهاتوو سەردانی فەرمانگەکەیان نەکەن، بەهۆی ئەوەی کێشەیەکی یەکنیکییان هەیە و ناتوانن ئیش و کارەکانی هاوڵاتییان رایی بکەن.

دەشڵێت،  لەکاتی چارەسەر کردنی کێشەکە، لە لاپەڕەی فەرمانگەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە، ئاگادارتان دەکەینەوە کە کەی دەتوانن سەردانمان بکەن.