چەند شوێن وەری دەگرێت؟

 ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەی مانگی 11ـیە 

964+

توانا نەقی

بە پێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەی منگی 11ـەی موچەخۆرانە.

لیستەکە لەلایەن وەزارەتی دارییەوە لە 2.1.2025 بڵاو کرایەوە و ئەمڕع 5ـی مانگ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.

بە پێی لیستەکە ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەک لە خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان موچە وەردەگرن.

بە پێی خشەکەی وەزارەتی دارایی لە ماوەی چوار رۆژ و تاوەکو 8.1.2025 تەواوی موچە خۆران موچەکانیان وەردەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو فەرمانبەرانەی کە تۆمارن لە “هەژماری من” هەر ئەمڕۆ پارە دەچێتە سەر حسابەکەیان دەتوانن موچە وەربگرن ئەگەرچی ناویان لە لیستەکەشدا نەبێت.

لە هەژمارى منەوە زووتر موچەکانتان وەربگرن

لە هەژمارى منەوە زووتر موچەکانتان وەربگرن